سێ کەس لە موعه‌لیمان و چالاکانی سنفی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “مەحیەدین کەریمیان“، “ئەسعەد عەلەوی” و “کوروش بابامورادی” ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی گەلاوێژ لەکاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی مۆعهلیمان لەبهردهم ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركران و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازادكران.
ئەو کۆبوونەوەیه لە دوای بانگهێشتی ئەنجوومەنی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش بە نیشانەی ناڕەزایەتی له‌ئاست درێژەی دەستبەسەرکرانی چوار كه‌س له هاوكاره‌كانیان و جێبه‌جێنه‌كردنی داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدران و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركران. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار موعه‌لیمی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی“، “هیوا قوڕه‌یشی“، “په‌رویز ئه‌حسه‌نی” و “كاوه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
