ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی ئێران دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوانی ناڕازی بە بەرێوەبردنی چەندین کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە شارەکانی تاران، شوش، ڕەشت، ئەهواز و چەندین شاری دیکە، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان و کەمبوونی حەقدەستەکانیان لە بارودۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا خانەشینکراوانی خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر ناڕازیان بوون.
