ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوانی ناڕازی بە وتنەوەی دووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەویە پلاکارد، خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.
