ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی بێکاری شاری هووەیزە بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
هاووڵاتیانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای هەبوونی سەرچاوە نەوتییەکان لە ناوچەکەیان، بەڵام بێکاری کێشەی سەرەکی خەڵکە و بەرپرسان گوێ بە داخوازییەکانیان نادەن. کرێکاران و گەنجانی ناڕازی داوایان لە فەرمانداری کرد کە دەستبەجێ هەلی کار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دابین بکەن.
