ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە لاوانی خوازیاری کار لە شارستانی گەچساران دژ بە جیاوازی لە دامەزراندنی کرێکاران لە پاڵاوگەی لیشتەر، کۆبوونەوە.
لاوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئەو پاڵاوگەیە ڕێگری لە دامەزراندنی هێزە خۆجێییەکان لەو پاڵاوگەیە دەکەن و هەوڵی دامەزراندنی کەسانی نزیک بە خۆیان دەدەن. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی بڵاوەپێکردانی هاووڵاتیانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە، دەسڕێژی گوللەیان بەسەریاندا کرد و بە وتەی سەچاوە ئاگادارەکان، هاووڵاتییەک بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
