ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان، بەپێی نەریتی هەفتانەی خۆیان لەژێر ناوی “شەممەکانی ناڕەزایەتیی“، بۆ پشتگیریکردن لە زیندانیانی سیاسی جارێکی دیکە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە کە هەموو ڕۆژانی شەممە و سێشەممە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوە دەچێت، ئەم هەفتەیە زیاتر تیشکی خستە سەر پشتگیریکردن لە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، زیندانیانی سیاسی و شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی بەربڵاو لە ناوخۆی ئێراندا.
