ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە شۆفێران و ماڵدزراوانی شیرکەتی گلۆبالی تەورێز، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناڕازیان بە کۆبوونەوە لەبەردەم دادستانی ئەو شارە، سەرەڕای پێدانی پارەی ئۆتۆمبیلەکانیان بە ئەو شیرکەتە، بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکراون و تەنانەت لە لایەن بەرپرسانەوە وڵامیان نادرێتەوە. لە هەمان کاتدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خوازیاری پێداچوونەوەی دادپەروەرانەی ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر دۆسیەکانیان و هەروەها بە وتنەوەی درووشم، خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.
