کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی بنەمالەی بەندکراوانی زیندانی قزڵحسار لە شاری کەرەج

کۆبوونەوەی بنەمالەی بەندکراوانی زیندانی قزڵحسار لە شاری کەرەج 1

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بنەمالەی زیندانیان لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو زیندانە کۆبوونەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بنەماڵەی بەندکراوان سەرەڕای ئاماژە بە دۆخی خراپی تەندورستی بەندکراوانی مانگرتوو  و ئەندامانی بنەماڵەکانیان، بە وتنەوەی درووشم، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوانی ڕاگرتوو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئازادی دەستبەجێی هەموو هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی بوون. شایانی باسە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی ناڕەزایەتییەکە، هێرشیان کردووەتەوە سەریان، بەڵام بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.