کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی چەندین هێزی ڕژیم لە شارستانی ئیرانشەهر

کوژران و برینداربوونی چەندین هێزی ڕژیم لە شارستانی ئیرانشەهر 2

شەوی چوارشەممە 7ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی ئیرانشەهری سیستان و بەلوچستان، چەندین هێزی ڕژیم کوژران یان بریندار بوون.

ڕاێۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی نەناسراو بە چەندین ئۆتۆمبیلەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی پشکنین لەو شارە و بە هۆیەوە لانیکەم یەک ئەفسەری هێزەکانی ڕژیم بە ناویمەیسەم کەرەمیکوژراوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە هاوکات، هێزێکی دیکەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەمان شاردا بە ناویمێهران سالارزادە، لە بەر دەرگای ماڵەکەی بە دەسڕێژی گوللە کوژراوە.