کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه‌

کوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه‌ 1

شەوی شەممە ١ی گه‌ڵاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “ماڵتە“ی شاری بانه‌ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدوڵڵا یوونسی” گیانی لەدەستداوە و برایەکی بە ناوی “عەلی یوونسی بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ئەو دوو کۆڵبەر پاش بریندار بوونیان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون کە “سەعدوڵڵا” بە هۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.