کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی 7هێزی سەربازی و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی

کوژرانی 7هێزی سەربازی و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی 1

 

بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، 5 هێزی سەربازی و 2 کارمەندی حکوومی کۆماری ئیسلامی بە هۆی دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئەحمەد ئەحمەدی” و “مستەفا جەمشیدیان” دوو کەس لە هێزەکانی لەشکەری 8ی زرهی “نەجەفی ئەشرەف” و پەیوەندیدار بە سپای پاسداران، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە هێرشەکانی رۆژی ٣١ پووشپەڕی ئەمریکادا کوژران. هەروەها دوو هێزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی “ئەمیر محەممەد سالمی” و “فەهیم تەددین” لە هێرشکانی رۆژی ١ی گەلاوێژ بۆ ناوچەی شەلەمچە کوژراون.