کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی چوار ئەندامی هێزەکانی ڕژیم لە هێرشێکی چەکداری لە مەشهەد

کوژرانی چوار ئەندامی هێزەکانی ڕژیم لە هێرشێکی چەکداری لە مەشهەد

شەوی ڕابردوو، لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر چەند خاڵێکی پشکنین لە شاری مەشهەد، لانیکەم چوار ئەندامی هێزەکانی بەسیجی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو کە جلی سەربازییان لەبەردا بووە، هێرشیان کردووەتە سەر دوو خاڵی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە بلواری فەکوری و دەوروبەری حەرەم لە شاری مەشهەد. لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژییەدا کە بووەتە هۆی درووستبوونی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە ناوچەکەدا، لانیکەم چوار هێزی بەسیج کوژراون و هێرشبەرەکانیش توانیویانە بە خێرایی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵبێن. جێگای ئاماژەیە کە هەرچەندە جێگری ئەمنیی پارێزگاری خۆراسانی بە فەرمی پشتڕاستی کردووەتەوە کە تێکهەڵچوونەکە ڕوویداوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان جەخت لە سەر کوژرانی لانیکەم چوار کەس دەکەنەوە.