ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی تورکیە، کوژرانی ٨ سەربازی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەیان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانەی هێزەکانیان لە گەڵ گەریلاکانی پەکەکەی لە ناوچە شاخاویەکانی جوودی لە ئوستانی شڕناخ پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی تورکیە ڕایانگەیاندووە بەتەنیا ٢ سەربازمان لەوناوچەیەدا کوژراوە بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەو هەواڵەیان بە چەواشەکاری لە قەڵەمدا و ڕایانگەیاند هەشت سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار کراون. لهم پێوهندهدا “سولەیمان سویلو” وەزیری ناوخۆی تورکیە لەدوای شەڕ و تێکەڵچوونەکان بەپەلە چووەتە ئەو ناوچەیە و بریندارهكانی شەڕەکەی لە نەخۆشخانەی شڕناخ بەسەر کردۆتەوە. جێگای ئاماژهیه ڕۆژی ڕابردوو لە شاری “هیزیخی” شڕناخ دوو شوان بههۆی بۆردوومانی ئاسمانی سوپای توركیه كوژران و ئەمە چەندەمین جارە لە باکوور و باشووری کوردستان بهدهستی ئهو هێزهوه هاووڵاتییانی مهدهنی دهكرێنه ئامانج.