بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی بەلووچ لە پارێزگای گوڵستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مێهران نارۆیی” دانیشتووی گوندی “قەرەقاچ” سەر بە شارستانی ئازادشەهر لە پارێزگای گوڵستان، تێپەڕبوونی بە ماتۆڕ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ هوشداری، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەسڕێژی گوللەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەو شارومەندە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی قانونی.
