لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوی “ئازاد ڕەزایی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە شاری کرماشان سەری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “ئازاد ڕەزایی” تەمەن ٢۵ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی کرماشان، کاتژمێر ٢٣ی شەوی دووشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ئهمساڵ لە دەورووبەری مهیدانی “نیایش” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژراوە. بەپێی زانیارییهكان، هێزەكانی ڕژیم به بیانووی بهزاندنی بازگهی پشكنین لە پشتەسەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی ئهو لاوه و سێ كهسی دیكه له هاوڕێیانی و ڕاستهوخۆ تەقەیان لێ کردووە و كوشتوویانه.