له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووددا، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵ‌ئاوا)، بەندکراوێکی خەڵکی شاباد بە ناوی “مەهدی کەرەمی” کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو بەندکراوە لەلایەن بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “میلاد جامع‌شوورانی” و بە لێدانی چەقۆ کوژراوە. پێشتریش بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “مەجید شاهوەیسی” تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی کرماشان، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی بەندکراوانی ئەو زیندانه لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو كوژرابوو. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندان و هه‌بوونی مافیای حكوومه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان له نێو زیندان ئه‌منیه‌ت و ئارامشی له به‌ندكراوان زه‌وت كردووه و بووه‌ته شوێنێكی نائه‌من بۆ به‌ندكراوان.