ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، پێشانگایەکی کتێب بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ له هۆڵی وەحدەتی شاری مهاباد کرایەوە و تێیدا زیاتر لە ٦ هەزار کتێب لە چەندین بواری جیاوازدا نمایش دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم پێشانگایە لەماوەی ئەو ١٧ ڕۆژەدا ٦ هەزار بەرگ کتێب لە چەندین بواری جیاواز بە زمانەکانی کوردی و فارسی تێیدا دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران و هەر یەک لە چاپەمەنییەکانی مادیار، مانگ، ژیر، ڕاژە، مێژوو، کوردستان، ئامیار، ماد، زانکۆ و تینوو بەرهەمەکانیان لەو پیشانگایەدا نمایش دەکەن.