کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کرانەوەی رێرەوی باشووری گەرووی هرمز بۆ کەشتییە بازەرگانییەکان

کرانەوەی رێرەوی باشووری گەرووی هرمز بۆ کەشتییە بازەرگانییەکان 1

فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکاسێنتکامڕایگەیاند، کە رێرەوی باشووری گەرووی هرمز بۆ هاتووچو کردنی کەشتییە بازەرگانییەکان کراوەیە.

بە وتەی سێنتکام، سەرەرای چەندین مانگ شەر و پێکدانان دژ بە کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامدا لە ئاکامی دانوستانە هاوبەشەکانی کۆماری ئیسلامی، عۆمان، پاکستان و ئەمریکا، رێرەوی باشووری گەرووی هرمز کرایەوە. سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و لە درێژەی ئالۆزیەکانی ناوچەکە، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا یارمەتی زیاتر لە هەزار کەشتی بازەرگانیان داوە کە بە سەلامەتی لەو گەروویە تێپەر بن.