کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  کاتێک جێگای شاکی و تاونبار دەگۆڕێ

 

موحسنی ئیژەیی، سەرۆکی قوەی قەزاییە، داوای لە خامنەیی کردوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی ڕوداوەکانی ئەم دواییە ببەخشێت. ئەو نوسیویەتی کە ئەوان پەشیمان بوونەوە و داوای لێ خۆش بوون دەکەن. ئەو، کە بە” پەیامبەری ئێعدام” ناوی دەرکردوە و ناوی” پەیامبەری ئەشکەنجە”ش شایانیەتی، بۆ ئەربابەکەی نووسیوە:

” لە جەریانی ڕوداوەکانی ئەم دواییەدا ژمارەیەک لە خەڵک و لەوانە لاوان بەهۆی تەوسیە و تەبلیغاتی دوژمنەوە کۆمەڵێک کرداری ناشایستیان ئەنجام داوە و توشی تاوانکاری هاتون کە وێڕای دروستکردنی کێشە بۆ خۆیان، بوونەتە هۆکاری ئازار و زەحمەت بۆ بنەماڵە و کەسوکاریشیان.” ئاخوندێکی شەڕلاتان بەم قسانە دەیەوێ وەهای نیشان بدات کە ئەگەر جەللادەکان منداڵە بوێرەکانی خەڵکیان لەبەر” کرداری نادروست و هێندێک تاوان”‌ تا ئاستی مردن ئەشکەنجە کردوە تا ناچاریان بکەن لەوەی کردویانە، پەشیمان ببنەوە. بەڵام خەڵک بە شۆڕشەکەیان و بە هاوارە بەردەوامەکانی” مردن بۆ دیکتاتۆڕ” لە پێشدا نیشانیانداوە ئەو کەسەی کە دەبێ داوای لێبوردن بکات، خامنەیی کۆنەپەرست و جەنایەتکارە و ئەو کەسانەش کە ئەگەر ویستیان کەسێک ببەخشن ئەوە خودی خەڵکن. ژمارەیەک لە وەکیلەکان، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، ناڕازیانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی پێشو،” بەخشینی دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەکانیان لەلایەن خامنەی”یەوە بە تەبلێغاتێک بە ئامانجی داسەپاندنی ڕەوا بوونی نیزام و گۆڕینی ئابڕوبەرانەی جێگای شاکی و تاوانبار زانیوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێرانیش قسەکانی کاربەدەستانی قوەی قەزایی سەبارەت بە بەخشینی ناڕازیان لەلایەن عەلی خامنەییان بە هەنگاوێکی ڕیاکارانە و تەبلیغاتی ناوبرد.

ئاتنا دائیمی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و زیندانی سیاسی پێشو، لە چەند تویتێك دا بە جەخت کردنەوە لەسەر” تەبلیغاتیی بوونی بەخشین”ی  ڕایگەیاندراو، نوسیویەتی کە بە بیستنی” بەخشین” سیمای توڕەی “سەبا کردافشاری” و “یاسەمین ئاریایی”یم دێتەوە بەرچاو کە ساڵی ٩٧ لە حاڵێکدا کە هەموو دەورەی زیندانی تەعزرییان تێپەڕاندبوو وە کەمتر لە مانگێکیان مابوو بۆ تەواوکردنی زیندانەکەیان” بە بەخشین ئازاد بوون لە حاڵێکدا کە دەیانوت ئێمە داوای بەخشینمان نەکردوە و ئەو مانگەش بە شانازیەوە تەواو دەکەین، بەڵام بەزۆر ئەوانیان لە بەند کردە دەرەوە.”

زیندانەکان بە هۆی بوونی زیندانی سیاسی لە دەورەی پەهلەویەکان و کۆماری ئیسلامیدا بەردەوام ناوەندی دەرسی خۆڕاگری، وشیاری دان و خەبات پەروەری بوون. ئەم تایبەت مەندیە لە دەورەی شۆڕشی ئەم دواییەشدا زۆر بەرچاوتر بووە. ئەمەش بۆتە هۆی ترس و هەراسی سەران و تەنانەت زیندانوانان لە چوونی لاوانی کچ و کوڕ بۆ نێو بەندی ژنان و پیاوان و بینینی گەلێک قارەمانی خۆڕاگر.

ڕژیم گەرەکیە بە ئازاد کردنی هێندێک لە لاوان و خستنە ژێر چاوەدێریان لە دەرەوەی زیندان لەو مەترسیە کەم بکاتەوە. هەروەها کاربەدەستان بێ هۆ هیوادارن کە بەخشینی لاوان لە نێوخۆی وڵات و دەرەوە هێندێک ئابڕوویان بۆ بکرێتەوە. بەڵام شوشەی ئەوبڕوە نەبووەش، لە چند لاوە شکاوە. لە لایەکی دیکەوە هێندێک لە ئیسلاح خوازان ئەم هەنگاوەیان بە باش زانیوە و هەوڵ ئەدەن بە کۆمەڵگا بەسەلمێنن کە کاکڵی سەختی دەسەڵات دەیەوێ نرمی بنوێنێ و دڵی خەڵک بەدەست بێنێتەوە. بەڵام هەوڵەکانیان کوتانی ئاوە لە هاوەندا. شۆڕشگێڕان بە پێشوازی گەرم لەو تێکۆشەرانەی کە ئازاد دەکرێن نیشانی ئەدەن کە ئەم جۆرە ئازادییانە دەخەری بەهێزی خەڵک و بەرهەمی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ژنان و پیاوانی بوێر و ئازادی خوازە لە دەرەوە و بە تایبەت لەنێو خۆدا. زۆربەی هەرە زۆری ئازاد کراوان بە ئەمونێک کە بەدەستیان هێناوە و گەلێک داستان لە زیندان دێنە دەرەوە. ئەوان باس لە خەبات و خۆراگری و قارەمانیەکانیان دەکەن و دەبنە هۆکارێک تا سەرنجی زیاتر بدرێتە زیندانیانی سیاسی و پێویستی بەرین تر کردنی خەبات و تێکۆشان بۆ ئازاد کردنیان بەهێز تر بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-