کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژەهراویبوونی ٤ کرێکار لە ئەهواز

مسمومیت ۴ کارگر در اهواز بر اثر نشت مواد پودری2

بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان، بەهۆی دزەکردنی ماددەی پۆدریی لە یەکێک لە یەکە پیشەسازییەکان لە ئەهواز، چوار کرێکار ژەهراوی بوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزارییە ئامادەییەکانی شارەوانی ئەهواز، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی پۆدریی لە ڕیاکتۆرێکی پیشەسازییەوە، بووەتە هۆی ژەهراویبوونی چوار کەس کە پێکدێن لە دوو کەس لە کارمەندانی کۆمەڵەکە و دوو کەس لەو کەسانەی لە شوێنەکەدا ئامادە بوون، کە بە ئامادەبوونی هێزە فریاگوزارییەکان، ڕێوشوێنی پێویستی فریاگوزاری و سەلامەتی گیراوەتەبەر. بە وتەی هەندێک لە کرێکاران، بەکارهێنانی ئامێری پاراستنی تاکەکەسی گونجاو، دامەزراندنی سیستمی چاودێریکردنی دزەکردنی ماددەکان، ڕاهێنانی بەردەوامی کارمەندان و داڕشتنی بەرنامەی کاردانەوە لە بارودۆخی فریاگوزاریدا، لە گرنگترین ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاوشێوەن.