کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنەوەی چەک کرانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیم و هوشداری بە دەوڵەتی عێراق

ڕەتکردنەوەی چەک کرانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیم و هوشداری بە دەوڵەتی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری چەکەکانیان نابن و لە هەمان کاتدا هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی دەوڵەتی عێراق کردووە.

شەوی هەینی ١٩ی پووشپەڕ، ئەو گرووپانەی کە خۆیان بەبەرەی مقاوەمەی ئیسلامیدەناسێنن، لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە چەکەکانیان جێگەی باس نییە و وەک مەسلەک و پەیمانێکە لەسەر شانیان. ئەم میلیشیایانە ڕایانگەیاندووە کە نەک تەنیا چەک دانانێن، بەڵکوو بە هەموو هێزێکەوە کار بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی چەندایەتی و جۆرییەوە دەکەن تاوەکوو بتوانن ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببنەوە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەکرێنە سەریان.