رۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری کوریای باشوور ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە بۆ دەستێوەردان لە شەڕی کۆماری ئیسلامی هیچ هێزێک لە ناوچەکە نیشتەجێ ناکات.
بە پێی ڕاپۆتەکان، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، کوریای باشوور ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک هێز و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی گەڕووی هورموز دەکات تا ئەمنییەتی ئەو گەووە نێودەولەتییە دابین بکرێت. بەڵام رۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری کوریای باشووری وتی کە هیچ ئامانجێکی بۆ تێوەگلان لە شەڕی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی نیە و بەو مەبەستە هێزەکانی خۆی ڕەوانەی گەڕووی هورموز ناکات.
