کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دۆناڵد ترامپەوە

ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا بە توندی هەر جۆرە داخوازییەکانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە تاران دەپاڕێتەوە بۆ ڕێککەوتن.

بەیانیی ڕۆژی هەینی، دۆناڵد ترامپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییترووس سۆشیاڵپەیامێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران بڵاو کردەوە. ناوبراو لەم پەیامەدا بە ڕاشکاوی نووسیویەتی کە هیچ خواستێکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێرانییەکان نییە، بەڵکوو ئەوە ئەوانن کە دەیانەوێت ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت. ترامپ ئاماژەی بە دۆخی خراپی ناوخۆی ئێران کردووە و پێی وایە کە ئەو وڵاتە بەتەواوی بەرەو داڕمان دەچێت و ئێستا بۆ ڕێککەوتن دەپاڕێنەوە. لەلایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دۆخی گەرووی هورمزی ڕوون کردەوە. سێنتکۆم ئاشکرای کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر گەرووی هورمزدا نییە و ناتوانێت ڕێگری لە هاتووچۆی دەریایی بکات.