له پێناو ڕێ خۆش كردنی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌ستپێكی دووباره‌ی وتووێژه‌كانی به‌رجام، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، هه‌م ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌م ئه‌مریكا و سێ ده‌وڵه‌تی ئۆرووپایی لایه‌نی ڕێكه‌وتنی به‌رجام، كۆمه‌ڵێك چالاكییان ئه‌نجام داوه. كۆماری ئیسلامی كه له بواری ئابوورییه‌وه یه‌كجار له‌ژێر گوشار دایه، بۆ ڕێگری له شپرزه‌یی و داڕمانی زیاتری ئابووریی، خوازیاری ئه‌نجام دانی وتووێژی هه‌رچی خێراتره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و باقی ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كان، تا به‌ڵكوو گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان هه‌رچی زووتر هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ته‌كانی دستی به پاره ڕابگات. ڕژیم به‌و ئامانجه و بۆ ڕاكێشانی سه‌ره‌نجی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له لایه‌كه‌وه ده‌ستی داوه‌ته چالاكیی دیپلۆماتیك و فریوكارانه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جمووجۆڵی نیزامی له ڕێگه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
نومایشی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ری باڵی ئۆسوولگه‌رای مه‌جلیس واته په‌سند كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له‌ژێرناوی “هه‌وڵی ستراتێژیك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان“، یه‌كێك له تاكتیكه‌كانی ڕژیم له پێناو خستنه ژێر گوشاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بوو تا بایه‌خ به وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بده‌ن. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا، ڕژیم ئۆڵتیماتۆمی دابوو كه ئه‌گه‌ر تا ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه گه‌مارۆكان هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه و له فرۆشی نه‌وتی ڕژیم هه‌روا ڕێگری بكرێت، ده‌وڵه‌تی ڕووحانی ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی كه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی ڕابگرێت. ئه‌م په‌سندكراوه‌ی مه‌جلیس له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری كورتی “ڕافائێل گرۆسی“، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئێران له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، بێ ئیعتبار بوو. له‌م سه‌فه‌ره‌دا كۆماری ئیسلامی ناچار به قه‌بووڵ كردنی ڕێكه‌وتنێك بوو كه تێیدا له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی پرۆتۆكۆلی ئێلحاقی ته‌ئكید كراوه. كه‌وابوو به‌رپرسانی ئه‌م ئاژانسه به‌رده‌وام ده‌توانن به شێوه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو سه‌ردانی ناوه‌نده هه‌سته‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن. ئه‌م ڕێكه‌وتنه ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕووحانییه‌وه واژۆ كرا به‌ڵام ڕه‌زایه‌تی خامنه‌یی و ڕێبه‌ری سپای پاسدارانیشی له‌پشت بوو و له لایه‌ن به‌ناو “شۆرای ئه‌منییه‌تی میللی“ی ڕژیمه‌وه په‌سند كرابوو. هات و هاواری هێندێك له نوێنه‌رانی بێ خه‌به‌ری مه‌جلیس و هێرش كردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌خاتری ئه‌م سازشه و داواكاریی ئه‌وان بۆ موحاكمه‌ی ڕووحانی، ئه‌كبه‌ر ساڵحی و جه‌واد زه‌ریف كه به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سند كرا، شه‌ڕێكی درۆیین و هه‌وڵێكه بۆ به‌لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی له سازش و پاشه‌كشه‌ی گشت ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دا بوو كه قالیباف، سه‌رۆكی مه‌جلیس خۆی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌م شۆرایه، له‌م په‌سندكراوه‌ی شۆرای ئه‌منییه‌تی میللی ئاگادار بوو به‌ڵام به نوێنه‌رانی مه‌جلیسی نهدهكوت كه ئه‌م سازشه ته‌نیا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕووحانییه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكوو ڕه‌زایه‌تی خامنه‌ییشی له‌پشت بووه و گشت ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ناچار به سازش و قه‌بووڵ كردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا به‌شی سه‌ره‌تایی پڕۆسه‌ی سازش و جامی ژه‌هرێكه كه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی دایه.
ڕافائێل گرۆسی پاش واژۆی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، متمانه‌ی به ئه‌مریكا و باقیی لایه‌نه‌كانی به‌رجام دا كه “ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران ڕێگاچاره‌یه‌ك بوو بۆ سه‌قامگیر كردنی باروودۆخێكی ناسه‌قامگیر. ئه‌م ڕێكه‌وتنه هیچ بۆشاییه‌ك له بابه‌تی چاوه‌دێریدا پێكناهێنێت و ژماره‌ی به‌رپرسان و سه‌ردانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ئێمه بۆ ئێران ناگۆڕێت“. ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی قه‌رار بوو نهێنی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ به‌شێكی ئاشكرا بوو. به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، ئه‌وه‌ڵه‌ن كۆماری ئیسلامی پێویسته به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رجام، به ته‌واوی به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێت. دووه‌مه‌ن ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی به ته‌مدید كردنه‌وه بێت، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئاشكرایه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كانی ئه‌ندامی به‌رجام كه بهرژهوهندێكیان بۆ جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران نییه، له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا، سیاسه‌تی گۆپاڵ و گێزه‌ره. ئه‌وان له لایه‌كه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌شه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه یه‌ك ملیارد دۆلار له پاره‌ی بلۆكه كراوی ئێران له كۆره‌ی باكوور له‌ژێرناوی هه‌زینه‌ی دابین كردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزاری ئازاد ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه هه‌واڵنێریی “بلوومبێرگ” له ڕاپۆرتێكدا باسی له‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له پێناو په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك دژبه كۆماری ئیسلامی به‌هۆی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی چالاكیی هه‌سته‌یی، له هه‌وڵی ڕاكێشانی پشتیوانی وڵاتانی دیكه دایه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مریكا پێشنووسی به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ئامانجی توند كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دژبه كۆماری ئیسلامی ئاماده كردووه و به‌نیازه له دانیشتنی مانگی داهاتووی شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا، په‌سندی بكات. ئه‌م هه‌واڵه له حاڵێك دایه كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م ئاژانسه له ڕاپۆرتێكیدا باسی له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی كۆماری ئیسلامی كرد كه له ڕاده‌ی پێویست بۆ درووست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه. له وڵام به جمووجۆڵی نیزامی و له به‌رامبه‌ر مووشه‌ك هاویشتنی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له عێراقیش، هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی نزیك به كۆماری ئیسلامی له‌وانه حیزبوڵڵا و عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌قی له سنووری عێراق و سووریه كرده ئامانج و لانیكه‌م ٢٢ كه‌سی لێ كوشتن و ژماره‌یه‌كی زۆریشی لێ بریندار كردن.
داسه‌پاندنی گشت ئه‌م گوشارانه له لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا به ئامانجی ناچار كردنی ڕژیم به هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیان و كۆسپ نه‌خستنه سه‌ر ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌كانیان له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ قازانجێكی بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراوی ئێران تێدا نییه. ئاشكرایه كه ئه‌مریكا و باقیی زلهێزه سه‌رمایه‌دارییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانهه‌وێ و به‌قازانجیشیان نییه كه كۆماری ئیسلامی بڕووخێنن. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه هه‌م كۆماری ئیسلامی و هه‌م هێزه ئیمپریالیسته‌كان به‌نیازن هه‌زینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌كانیان به گیان و ماڵی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران دابین بكه‌ن.
چالاكیی هانده‌رانه‌ی نیزامی و هه‌وڵی دیپلۆماتیكی كۆماری ئیسلامی به‌و ئامانجه، نه ته‌نیا نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی بایدێن و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌كانی ئۆرووپا له به‌رامبه‌ر ڕژیمدا ناچار به پاشه‌كشه بكات، به‌ڵكوو هیچ ئاكامێكیشی بێجگه‌له درێژه و توند بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ خه‌ڵكی ئێران نابێت. ئه‌م سیاسه‌تانه بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی هاوبه‌شی زیاتری ئه‌وان دژبه كۆماری ئیسلامی و به‌داخه‌وه درێژه و توندبوونه‌وه‌ی زیاتری گه‌مارۆكانی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌م گه‌مارۆ دژهمرۆییانهش، دووكهڵهكهیان ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته چاوی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی ئێرانه‌وه و سفره‌ی بێ ڕه‌ونه‌قیان به‌تاڵتر ده‌كات.