ڕۆژی هه‌ینی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن، ئه‌مریكا و ئێسپانیا بۆ جارێكی دیكه دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكار و سۆسیالیست له به‌رده‌م ساختمانی ده‌وڵه‌ت له شاری باڕسلۆنی ئێسپانیا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و خوازیاری وه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س خۆپێشاندانیان كردووه و له شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا، كرێكاران و یهوهوودییه دژبه‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكایان له ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
