به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین جار به بوونه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێك به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له چالاكوان، لاینگه‌ران و دوستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌ر كێوی ئاویره‌ی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی شعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی كۆمه‌ڵه له بارودۆخی ئێستا به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و خواست و داخوازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له به‌رامبه‌ر سه‌ركۆتی سیستماتیك و ڕێگاچاره‌كانی قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هاتووه. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ڕێوڕه‌سمێكی دیكه له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڕێوه‌به‌رانی سێهه‌مین ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له شاری سنه، قسه‌وباسیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد. له درێژه‌دا له ڕێگای په‌یامه‌وه ئه‌م ڕۆژه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی پیرۆز بای كرد و ڕایانگه‌یاند تا ئاخرین هه‌ناسه درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئازیزه‌كانیانن.