به پێی ڕاپۆرتهكان، گرووپی شاخهوانی “ئەوراز”ی مهاباد بۆ ڕێزگرتن له تێکوشهران و پارێزهرانی ژیان، چالاکییەکی شاخەوانییان بەڕێوەبرد.
له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەشێک لە شاخەوانانی گرووپی شاخەوانیی “ئەورزا”ی مهاباد، بۆ ڕێزگرتن لە زەحمەت و ماندووبوونی دوکتۆر و کادرە پزیشکی و دەرمانییەکان چالاکییەکی شاخەوانیان بەڕێوبرد. لەم چالاکییەدا، شاخەوانان گەشتێکیان بۆ بەرزایی شەش لووتکه بەڕێوەبرد، لە ئاوایی “بێنگوێن” بەرەو لووتکهکانی “مهیدان ئهستهڕ”، “سپی سهنگ”، “قهڵاتی شا”، “قەڵاتی هێڵمی”، “لهندی شێخان” و لووتکهی “جمێلان” بە هەڵگرتنی چەندین دروشم و تراکتی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە کارمەندانی تەندروستی چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد.