به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگرییان كردووه له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ویستوویانه بچن به‌هانای دانیشتووانی چوار گوندی گیرخواردوو له به‌فر و به‌سته‌له‌ك به ناوه‌كانی “كێمنه”، “هانه‌گه‌رمه‌ڵه”، “بێدرواز” و “دزاوه‌ر” بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان پێبه‌گیه‌نن.
به پێی زانیارییه‌كان، ئاو، به‌رق و ئه‌نته‌رنت له‌و چوار گونده به ته‌واوه‌تی پچڕاوه و سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی به‌رده‌وامی خه‌ڵك بۆ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ كه‌س نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه و هێزه‌كانی سپای پاسداران له بنكه‌ی “مه‌ڵه‌ندوو” له گه‌یشتنی یارمه‌تی خه‌ڵكی خۆجێیی بۆ دانیشتووانی ئه‌و چوار گونده ڕێگرییان كردووه.