وشكه‌ساڵیی به‌رینی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له په‌نا كێوێك له كێشه‌كانی دیكه، كاریگه‌ریی ماڵوێرانكه‌ری له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی دانیشتووانی ئێران داناوه. به پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی كه‌شناسیی ئێران، ئاستی بارین له‌مساڵدا ٦٠ له‌سه‌د كه‌متر له ئاستی نۆرماڵ بووه. ئاورگرتنی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان، وشك بوونی ڕووبار و تاڵاوه‌كان و به‌شوێنیدا زۆربوونی ته‌پوتۆز به‌هۆی وشكه‌ساڵی، داهاتووی ژینگه‌ی ئێرانی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیی جیدییه‌وه. هه‌تا ئێستا ٣٠ هه‌زار گوند چۆڵ كراون. كارناسان نووسیویانه كه ئه‌گه‌ر باروودۆخه‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕواته پێش، ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان له داهاتوویه‌كی نزیكدا چۆڵ ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌كانی خودی ڕژیم دانیان به‌وه داناوه كه ١٠٤ شار له فه‌لاتی ناوه‌ندی و ٩٣ شار له چوارچێوه‌ی ئاوڕێژی كه‌نداوی فارس و ده‌ریای عۆمان دان كه له‌گه‌ڵ وشكه‌ساڵی، كه‌م ئاوی و ئاكامه‌كانی به‌ره‌وڕوون.
ئه‌گه‌رچی وشكه‌ساڵی دیارده و به‌ڵایه‌كی سرووشتییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا، له كێشه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵگره‌وه كردوویه‌ته كاره‌ستاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. كارگێڕانی ڕژیم بۆ كه‌مبوونی ئاو له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، دوو ده‌لیل دێننه‌وه:
یه‌كه‌م، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بارین و دووهه‌م به‌كارهێنانی زۆری ئاو بۆ كاری كه‌شاوه‌رزی. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر دووكیان واقعین، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێك له واقعییه‌ته‌كه‌ن. ئه‌وان گرینگرین هۆكاری كه‌مبوونی ئاو واته گه‌نده‌ڵیی ڕیشه‌داری ناو ئۆرگانه‌كانی ڕژیمیان له قه‌ڵه‌م خستووه.
سه‌باره‌ت به ده‌لیلی یه‌كه‌م پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت كه چ كه‌سانێك به نه‌زانم كاری و قازانج په‌رستی، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌مبوونی بارین، به‌مجۆره وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوو بكاته‌وه؟ با سه‌ره‌نج بده‌ینه دوو نموونه له كاریگه‌رییه‌كانی هۆكاری مرۆیی له‌سه‌ر كه‌مبوونی ئاو:
یه‌كێك له هۆكاره‌كان هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوه‌كانی ژێرعه‌رزه كه ته‌نانه‌ت به بارینیش قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، نزیك به یه‌ك ملیۆن چاڵاو له ئێران‌دا بوونی هه‌یه كه ٧٥٨ هه‌زاریان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵكه‌ندراون. له‌و نێوه‌دا ٢٠٠ هه‌زار چاڵاو به بێ به‌ڵگه و جه‌وازن و زۆربه‌یان بۆ ویلا و باغ و سه‌یرانگه‌ی كه‌سیی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داران لێدراو‌ن. ته‌نیا له ساڵی ١٣٨٩دا ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به دانی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به مه‌جلیس، بۆ ده‌یان هه‌زار چاڵاوی ڕێگه‌پێنه‌دراو، جه‌وازی ده‌ركردووه. به‌ده‌ر له گه‌نده‌ڵیی ڕیشه‌داری ناو نیزامی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له خزمه‌ت گه‌شه‌ی درێژماوه‌ی كه‌شاوه‌رزیشدا نه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كارگێڕانی ڕژیم باوه‌ڕیان به سیاسه‌تی “گه‌شه‌ی پایه‌دار” نییه و ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی كاتیی و كورت بینانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كه‌شاوه‌رزییان بردووه‌ته سه‌رێ، له ئێستادا شایه‌دی وشكه‌ساڵی، چۆڵ كردنی گونده‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌رهه‌مه كشت و كاڵییه‌كانین. كارناسان ڕۆڵی ئه‌م چاڵاوانه له هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌مینیی ده‌شته‌كانی ئێران یه‌كجار چاره‌نووس ساز له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئاوی پێویست بۆ كشت و كاڵ، كه له ئێران زۆربه‌ی به‌شێوه‌ی سوننه‌تی و نازانستییانه‌یه، یه‌كجار له ئاستی ستاندارده‌كانی ئه‌مڕۆ زیاتره و ئاوداشتن به‌جۆرێك ئه‌نجام ده‌درێت كه به قه‌ولی شاره‌زایان دوو سێهه‌می ئاوه‌كه به‌فیڕۆ ده‌چێت. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به پێی ڕێكه‌وتنی “ریۆ”ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٩٩٢، وڵاته‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ته‌نیا ٤٠ له‌سه‌دی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی قه‌ره‌بووكراوه به‌كار بێنن، به‌ڵام له ئێران ساڵه‌هایه كه پتر له ١٠٠ له‌سه‌دی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت.
هۆكارێكی مرۆیی دیكه له‌م بواره‌دا سازكردنی به‌ندئاوی كارناسی نه‌كراوه له ئێران. تا به‌ر له شۆڕشی ١٣٥٧ی هه‌تاوی كه‌متر له ٣٠ به‌ندئاو له ئێران‌دا درووست كرابوو. به‌ڵام له ئێستادا، له ٦٤٧ به‌ندئاوی چكۆله و گه‌وره له ئێران كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و ٦٨٣ به‌ندئاوی دیكه‌ش له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردن یان لێكۆڵینه‌وه دان. له سازكردنی ئه‌م به‌ندئاوانه‌دا، زه‌ویناسیی شوێنه‌كان و ڕێگری له به‌هه‌ڵم بوونی ئاو له‌به‌رامبه‌ر تیشكی به‌تینی خۆر له ناوچه نیوه وشكه‌كانی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گیرا. به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی به‌ندئاوه‌كانی ئێران ده‌رده‌كه‌وێ كه له درووست كردنی زۆرێك له‌و به‌ندئاوانه‌دا، كۆنتڕۆڵ كردنی ئاوه ڕه‌وانه‌كان و به‌كارهێنانی گونجاوی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له ده‌ستووری كاردا نه‌بووه. كه‌سانێك كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سپا و قه‌رارگای خاته‌م ئاشنان، دانیان به‌وه داناوه كه ئه‌گه‌رچی به‌ندئاوه‌كان بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك و بۆ ژینگه زه‌ره‌ر و زیایانیان بووه، به‌ڵام بۆ فه‌رمانده باڵاكانی سپا گرینگ و به‌نرخ بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ساز كردنی به‌ندئاوه‌كان بۆ ئه‌وان داهاتێكی یه‌كجار زۆری بووه و هیچ كه‌س یان ئۆرگانێكیش نه‌بووه كه لێپرسینه‌وه له حیسابیان بكات. به‌ندئاوی “گۆتوه‌ند” كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ساز كراوه، له نموونه به‌رچاوه‌كانه.
له پڕۆژه‌ی سازكردنی ئه‌م به‌ندئاوه‌دا، بوونی ئه‌و كێوانه‌ی كه خوێیان تێدایه له ده‌ورووبه‌ری ئاوگیری به‌ندئاوه‌كه، له‌به‌رچاو نه‌گیران. هه‌ربۆیه پاش ئاوگیری، كێوه‌كانی خوێ كه‌وتنه ژێر ئاو. به‌مجۆره بوو كه ١٧ ملیۆن تۆن خوێ چووه ناو به‌ندئاوه‌كه و گشت زه‌وییه‌كانی پشت به‌ندئاوه‌كه بوون به شۆره‌كات.
كاره‌ساتی وێران كردنی ژینگه له ئێران، به‌خاتری سیاسه‌ته وێرانكه‌ره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بووه‌ته قه‌یرانێكی جیدی و مه‌ترسیدار بۆ وڵاتی ئێران. سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به هه‌ڵسووكه‌وتی توندی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ چالاكانی ژینگه‌پارێز نیشانیان داوه كه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی كپ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی چالاكانی ژینگه‌پارێزه له كۆمه‌ڵگادا، تا به‌مجۆره بتوانن به وێران كردنی بێده‌نگی ژینگه، درێژه به سیاسه‌تی قیزه‌ون و قازانج په‌ره‌ستانه‌یان بده‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه گیان و ژیانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌لایه‌وه گرینگ نییه، ناتوانێ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و درێژماوه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی وه‌ك وشكه‌ساڵی و داواهاته‌كانی هه‌بێت. شوێنی پێی هۆكاری مرۆیی له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا له هه‌موو به‌ڵا سرووشتییه‌كانی وه‌ك وشكه‌ساڵی، لافاو، بوومه‌له‌رزه و نه‌خۆشییه گیرۆكاندا دیاره. هه‌ربۆیه مه‌رجی ڕزگاری له دواهات و موسیبه‌تی ئه‌م به‌ڵایانه‌ش، ڕزگار بوونی یه‌كجاری له ده‌ست ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه.