کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  ڕژیمی ئیسلامی و سەرکوت بە بیانوی ڕەچاو نەکردنی رۆژوی ئیجباری

  لە حکومەتی ئیسلامیدا سەرجەم یاسا کۆنەپەرست و دواکەوتوە مەزهەبیەکان دەبێ بە زۆری سوکایەتی، تەوهین، گوشاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، کاری و فەرهەنگی بەسەر خەڵکدا بسەپێت. لەگەڵ دەست پێکردنی مانگی ڕەمەزان، ماشێنی تەبلیغاتی کۆماری ئیسلامی، ئیمامانی فرەوێژ و دەمپیسی جومعەکان، خێڵی ئەرازل و ئەوباشی نەهی لە خراپە و ئەمر بە باشە، لاتولوتی ئینسان کوژی گەشتی ئیڕشاد، دەزگای ئیتلاعاتی گوزینشی ئیدارەکان و ناوەندەکانی کاری، دەنگ و ڕەنگی ڕژیم، بە گشتی کەوتونەتە کار تا شەپۆلێکی دیکە لە سەرکوت بە بیانوی گاڵتەجاڕی بەرۆژو نەبوون بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت

لە حکومەتی ئیسلامیدا مافی تاکەکەسی، هەڵبژاردنی ئازادی شارۆمەندان لە بیر و بۆچوون و دین و مەزهەب و یان بێ باوەڕی بە هیچ ئاینێک وەک تاوانی گەورە و شەڕ لەدژی خودا ناوی دەبرێت. بەشێکی بەرین لە خەڵک لە کۆمەڵدا بیرو باوەڕی غەیرە مەزهەبیان هەیە، بیروباوەڕی بە ئاینێکی تر بێچگە لە ئیسلام هەیە. کەسانی سیکۆلار، لائیک، سۆسیالیست و کومونیست لە هەموو جێگایەک بوونیان هەیە. ژمارەیەک لە خەڵک بەهۆکاری پزیشکی و نەخۆشی جۆراوجۆر ناتوانن ڕۆژو بگرن، تەنانەت ئەگەر باوەڕی مەزهەبی ئیسلامیشیان هەبێت.

لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان، سەروکەللەی لاتولوتی ئیسلامیش دەرکەوتوە و ئەو کەسانەی ئامادە نین ڕۆژوی ئیجباری بگرن دەکەونەبەر هەڕەشە. کەسب و کاری خەڵک بەرەوڕووی بەزۆری هەڕەشە بە داخستن و پلۆمپ کردن دەکەنەوە.

مەزهەب ئەمرێکی تایبەتی خەڵکە و هیچ کەسێک، ناوەند و حکومەتێک نابێ لە کاروباری شەخسی خەڵکدا دخاڵەت بکات. ڕۆژوو گرتن، نوێژ کردن، مەڕاسم و بۆنەی مەزهەبی قەبوڵ کردن و ئەنجامدان یان بێ باوڕ بوون پێیان لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی تاکەکەس دایە و حکومەت مافی دخاڵەت کردنی تێیاندا نییە.

جیایی دەین لە حکومەت و لە ئاموزش و پەروەرش لە ڕاستای دەستەبەر بوونی مافە سەرەتاییەکانی ئینسان و بە ڕەسمیەت ناسینی مافی تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵە. بڕینی ئیمتیازاتی حکومەتی بە دامودەزگای مەزهەب، ناچارکردنی ئاخوندەکان و بازرگانی و شیرکەتە ئیسلامیەکان بە دانی ماڵیات، کۆمەڵ و خەڵک لە پێشێل بوونی مافەکانی جەماوەر لەلایەن ئاخوندە مشە خۆرەکانەوە دەپاڕێزێ.

پێوستە لە مانگی ڕەمەزان و بە درێژایی ساڵ لە بەرانبەر زۆروێژی و قولدوڕی ئاخوندەکان و حکومەتی مەزهەبیدا بوەستین. لە دنیای هاوچەرخدا بێجگە لە حکومەتی ئیسلامی لە ئێران، تالیبان لە ئەفغانستان، حکومەتی ئیسلامی لە عێڕاق و چەند جەریان و حکومەتی کۆنەپەرستی تر، ئیجبارێک لە بەڕێوەبردنی مه‌ڕاسمی مەزهەبی، دەبێ و نابێکان لە ڕێوڕەسمی دینیدا، بوونی نییە.

ئەم تاڵانچیانەی سەروەتی گشتی، ئەم دز و باندە مافیاییانەی کە خەڵکیان توشی نەخۆشی، گرانی، کەمبود و تەنانەت برسیەتی بە تەواو مانا کردۆتەوە، مافی ئەوەیان نییە لە کاروباری خوسوسی خەڵکدا دخاڵەت بکەن. ئیستلاحی ئاخوندی و خۆکردیرۆژو خواردنسوکایەتی و تەوهین بە شعور، خواست و هەڵبژاردنی خەڵکە. بۆ کەسێک کە باوەڕی بە ڕۆژو گرتن نییە، عیباڕەتیرۆژو خواردنبی واتایە. خەڵک مافی خۆیانە هەڵبژێرن چی بخۆن، چی بخۆنەوە و کات و شوێنەکەی بە لەبەرچاو گرتنی یاسا ژینگەییەکان و بەرژەوەندی گشتی دیاری بکەن.

نابێ ئیجازە بدرێت مانگی ڕەمەزان و باوەڕە مەزهەبیەکانی حاکمانی گەندەڵ و دز ببێتە گۆپاڵێک لەدژی زۆبەی خەڵکی کۆمەڵگا. هەروەک ئەوەی کە حیجابی ئیجباری بەرەوڕووی قین و توڕەیی و نەفرەتی بە ملیۆن ژن و پیاو بۆوە، دەبێ کارێک بکرێت کە رۆژوی ئیجباری و یان گوشار هێنان بۆ داسەپاندنی یاسا مەزهەبیەکانیش بەرەوڕووی زۆرترین خۆڕاگری و خەباتی خەڵک بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-