له حاڵێكدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ بێكاری و هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌ره‌وڕوون، له حاڵێكدا كه به‌هۆی داماوی و بێتوانایی حكوومه‌تی ئیسلامی، ڕۆژانه، هه‌زاران كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ ده‌بن و سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌وانه حه‌سه‌ن ڕووحانی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ته‌بلیغاتی كۆنه‌په‌رستانه و خورافی، به ئامانجی فریۆ و كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتن له هێزی خه‌ڵك، ئه‌وان به‌ره‌و به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی نۆوحه خوێنی، عه‌زاداری و ڕێپێوانی سینهزهنیی مانگی موحه‌ڕه‌م، هان بده‌ن. له‌و نێوه‌دا مهدداحه مفتهخۆرهكان كه وه‌ك یه‌كێك له پایه‌كانی په‌ره‌پێدانی كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی له نیزامی ئیسلامی‌دا، كه ڕێگه‌ی پشتیوانیی به‌یتی ڕێبه‌ری و باڵی ئۆسوولگه‌رای ناو ده‌سه‌ڵات و سپای پاسداران، یه‌كجار به‌هێز بوون، ده‌ستیان كردووه به لایه‌نگری له كۆبوونه‌وه‌كانی نۆوحه خوێنی و باقی ڕێوڕه‌سمه‌كانی موحه‌ڕه‌م و بۆ نه‌یارانیش شمشیریان هه‌ڵماڵیوه.
حه‌سه‌ن ڕووحانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ هاوهه‌نگاو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاره‌ده كۆنه‌په‌رستانه‌یه، له دانیشتنی به‌ناو “ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا“، دستی كرد به دیفاع كردن و وتی: “یه‌كێك له‌و ته‌وه‌ره گرینگانه كه له‌و دانیشتنه‌دا درایه به‌ر باس، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌فه‌ر بوو. لێك جیا كردنه‌وه‌ی عه‌زاداری و سڵامه‌ت، هه‌ڵه‌یه. به پێی بڕیاری ستادی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆرۆنا، ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌م ته‌نانه‌ت له‌و شارانه‌شدا كه له بوار بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه باروودۆخیان سوور ڕاگه‌یه‌ندراوه، پێویسته گه‌وره و شكۆدار به‌ڕێوه‌بچێت“. ده‌بوایه، دانیشتنی “ستادی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا” به سه‌رۆكایه‌تی ڕووحانی له وه‌ها باروودۆخێكدا چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرنای كردبایه گرینگ‌ترین پرسی خۆی، به‌ڵام بۆ ڕژیمی ئیسلامی، په‌ره‌پێدانی كۆنه‌په‌رستی و هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، گرینگیه‌كی زیاتری هه‌یه. كه‌وابوو هه‌ڵوێست گرتنی موعامهلهچیانهی ڕووحانی به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی خۆی و كایهكردنی به‌گیانی ئینسانه‌كان، نیشانه‌ی ساخته‌چی بوونه و هیچیتر. ئه‌و به باشی ده‌زانێ كه كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له باروودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ته‌ندرووستی ناته‌بایه. به‌ڵام ئه‌و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی گیانی ئیسانه‌كان، له لایه‌كه‌وه خه‌ریكی موعامه‌له و سات و سه‌ودایه له‌گه‌ڵ باڵه توندڕه‌و و ئۆسوولگه‌راكان تا پشتیوانی ئه‌وان به‌ده‌ست بێنێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وته‌كانی، پاساوێكه بۆ داماوی و بێتوانایی هه‌تا ئێستای ده‌سه‌ڵات له به‌ره‌نگابوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا.
ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، حه‌ریرچی، جێگری وه‌زاره‌تی بێهداشت، به‌شێك له ڕاستیه‌كانی باروودۆخی ئێستای ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌موو خاڵه‌كانی ئێران و پتر له ٧٢ ملیۆن كه‌س له جه‌معیه‌تی ٨٢ ملیۆنیی ئێران له ٢٦ ئۆستانی ئێران‌دا ده‌ژین كه له باردووۆخی سوور و له حاڵه‌تی هۆشداردان. هه‌روه‌ها وتیشی كه له ئێستادا، ئۆستانه ئابی و سپیه‌كان، به باروودۆخی سوور په‌یوه‌ست بوون و ڕۆژانه نزیك به چوار هه‌زار كه‌س به‌سته‌ری ده‌كرێن كه ژماره‌یه‌كیان لاوان و مێرمنداڵانن. حه‌ریرچی به پێچه‌وانه‌ی ڕووحانی دانی به‌وه دانا كه كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌زاداری ئه‌مساڵ جێه‌به‌جێ نابێت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتیش هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا ٢ هه‌زار و ٦٢١ حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به كۆرۆنا شناسایی كراوه و له‌و ژماره‌یه ٢٢٦ كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ئاماره ڕه‌سمیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه كه زۆرێك له ناوه‌نده پزیشكی و ته‌ندرووستی و كارناسیهكان به ناڕاستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به باوه‌ڕی ئه‌وان ئاماری تووش بووان به‌كۆرۆنا و قوربانیانی، زۆر له‌وه‌ی كه ڕژیم ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له‌سه‌رتره.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست گرتنی ڕووحانی و باقیی ئاخونده‌كانی دیكه له‌وانه “عهلهمول هۆدا” و “ئه‌نساریان” كه ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌م به “افضل واجبات” ده‌زانن و ده‌ڵێن كه خه‌ڵكی ئێران گیانی خۆیان بۆ ئیمام حسێن فیدا ده‌كه‌ن و كۆرۆنا به ویرووسێكی سێكۆلار ده‌زانن كه وڵاته دینداره‌كانی، به دواهاته خراپه‌كانی خۆی، به‌ره‌و بێ دینی ده‌بات. هێندێك له كه‌سایه‌تی و میدیاكانی ڕژیمیش كه خوازیاری سه‌پاندنی به‌ربه‌ستن بۆ ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌م، هه‌ر له‌و ڕوانگه خورافی و كۆنهپهرستانهیهوه ده‌ڕواننه ته‌وه‌ره‌كه و ده‌ڵێن: “خه‌ڵك نابێ كۆبێته‌وه و بمرێ، پێویسته زیندوو بمێنێت تا بتوانێ ڕێگای ئیمام حسێن درێژه پێبدات“.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ “كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی گرووپی پزیشكی ئێران” به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك، به نیسبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ردنی موحه‌ڕه‌م، هۆشداری به ڕژیم دا. ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕ و كارناسی ئاماری و ئێپیدێمیلۆژی، وه‌بیر ڕووحانیان هێناوه كه “ویرووسی كۆرۆنا تهعاروفێكی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی عه‌زاداری نییه و نابێته ته‌ماشاچی. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه له باردوودۆخێكدا كه وه‌زعیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان لهبوار كه‌ره‌سته‌ی پێویست و هێزی مرۆییه‌وه یه‌كجار ناله‌باره، ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌رگ له ئاستێكی یه‌كجار مه‌ترسیدارتردا و ئاماری مه‌رگ ده‌گه‌یه‌نێته، هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س له ڕۆژدا“.
به‌ڵام فریو و كۆنه‌په‌رستی و ته‌بلیغ و په‌ره‌پێدانی، یه‌كێك له پایه‌كانی مانه‌وه ڕژیمه‌یه. خومه‌ینیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه بۆ فریوی خه‌ڵك ده‌بێ به‌رده‌وام عهزادار بی و به‌تایبه‌ت ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌م و سه‌فه‌ر پێویسته زیندوو ڕابگیرێت تا كۆماری ئیسلامی زیندوو بمێنێته‌وه. حه‌فته‌ی ڕابردوو، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌رستیش ڕایگه‌یاند كه: “ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌مانه و نیمانه هه‌ر هی مانگی موحه‌ڕه‌م و عاشووڕایه و ناتوانین ته‌عتیلی بكه‌ین“. ئه‌وه‌ش له باروودۆخێكدایه كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یرانی قووڵ به‌ره‌وڕووه و بۆ خۆده‌ربازكردن لێیان و وڵامدانه‌وه به خواسته‌كانی جه‌ماوره‌ی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، هیچ وڵامێكی نییه. هه‌ر ئه‌وه‌یكه جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستیی ڕژیم داوا له خه‌ڵك ده‌كات كه ماسك نه‌زر بكه‌ن، خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئابووری كۆماری ئیسلامی له داڕمانی ته‌واو نزیك بووه‌ته‌وه و ڕێبه‌رانی ڕژیمیش، ڕێوڕه‌سمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی موحه‌ڕه‌م، به ده‌رفه‌تێك ده‌زانن تا خۆ له‌و قه‌یرانانه بدزنه‌وه كه به‌رۆكیانی گرتووه. هه‌ر وه‌ك بینیمان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ڕووحانی، سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌چوونی ئاخێزی گشتیی پێشبینی كرد و وتی: “ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له ترسی كۆرۆنا ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان بكه‌ین، سبه‌ینێ ٣٠ ملیۆن كه‌س دژبه ئێمه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان“. بێ گومان، كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه فڕ و فێڵه كۆنه‌په‌رستانه‌یه و درۆ و دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، ڕێگایه‌كیان نییه بێجگه‌له وه‌ڕێخستنی ئاخێزێكی به‌هێزی ڕێكخراو و سه‌رتاسه‌ری، تا ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵه بۆ هه‌تا هه‌تایه له زبڵدانی مێژوو هاوێن.