ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ستارکێس لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆی ئەوەی شوفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە چووەتە ئەوبەری شەقامەکە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی میسان ڕایگه‌یاند، لەو رووداوەدا 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ كه‌سی دیکە برینداربوون و ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە لە رێگەی نێوان میسان و بەسرە لە نزیک قەزای قەلعە ساڵح روویداوە. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه لە ساڵی 2021دا 10 هەزار و 659 ڕووداوی هاتووچۆ لە عێراقدا ڕوویداوه، بێجگە لە هەرێمی کوردستان.