له ڕووداوێكی كاره‌ساتباری ده‌رچوونی قه‌تاری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ڕێگای مه‌شهه‌د بۆ یه‌زد ١٧ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٦٠ كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كاره‌ساته كاتژمێر ٥ و ٣٠ی خوڵه‌كی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیك شاری ته‌به‌س ڕوویداوه و هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ش به‌ركه‌وتنی ئه‌و قه‌تاره له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی بێڵ میكانیكیه‌ك ڕاگه‌یێندراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی به‌شی فریاكه‌وتنی شاری ته‌به‌س، له‌و ڕووداوه‌دا هه‌تا ئێستا ١٧ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون و بارودۆخی ته‌ندرووستی ١٦ كه‌س له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌ش ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه