سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر یه‌ك بازاڕی تاناكۆرا فرۆشانی شاری سنه ئاگری تێبه‌ربووه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ٢٥ دووكان له ئاگردا سووتان.
به وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سنه، ئه‌و ڕووداوه زیاتر له چه‌ند میلیاردێك زیانی ماددی به خاوه‌ن دووكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه گه‌یاندووه و به‌هۆی ئاگرگرتنی هاوكاتی چه‌ند دووكانێك له‌و بازاڕه‌دا، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و پێده‌چێت ئاگركه به ئه‌نقه‌ست له‌و شوێنه به‌ر درابێت. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.