به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سنه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ٣٨ قه‌تڵی نامووسی له ئوستانی كوردستان ڕوویداوه.
به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له باروودۆخێك دا كه كۆماری ئیسلامی هاوسه‌رگیری منداڵان ته‌بلیغ ده‌كات، به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی كاره‌ساتباری ئابووری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعتیاد به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌لتووری پیاوسالاری، ڕێژه‌ی قه‌تڵه نامووسیه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئوستانه‌كانی ئیلام، لۆڕستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، خووزستان، سیستان و به‌لووچستان، كرمشان و كوردستان زوورترین ئاماری قه‌تڵی نامووسیان هه‌یه.