شەو چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، لە شارى “میرئاوا“ى سه‌ر به “سەلاسی باوەجانى“، لەسەر کێشەى ئاو، شەڕ لە نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك به‌سه‌ختی بریندابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی گوندی “میرئاوا“ی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌سه‌ر حه‌قئاوه به‌شه‌ڕهاتوون و هاووڵاتییه‌ك به چه‌قۆ به‌سه‌ختی برینداكراوه كه بۆ وه‌رگتنی چاره‌سه‌ر یپزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌هۆی وشكه‌ساڵی و بێ ته‌دبیری به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و جووتیارانیش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.