کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كوردستانی سوورییه‌

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌، قامیشلوو و هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی سلووك، به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە بەردەم فەرمانگەی پۆستەی شاری قامیشلۆ ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه‌ ٢ کەس بریندار بوون. دووهه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارۆچکەی “سلووک” له‌ نزیک سنووری توركییه‌ و سوورییه‌ ڕوویداوه‌ و تەقینەوەکە گروپی چەکداری “ئەحرار ئەلشەرقیە”ی کردووەتە ئامانج و له‌ ئه‌نجامیدا چەند کەسێک کوژرا و برینداربوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سێیەم تەقینەوە له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداو له‌ ئه‌نجامیدا موتۆرسکیله‌تێكی بۆمبڕێژكراو لە شەقامی “ئەل-شەدادی” لە باشوری شاری حەسەکە ته‌قیه‌وه‌ و ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون. ئەمه‌ له‌ كاتێكدایه‌ کە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئەردۆغان” لە سەردانێکی بۆ شاری سوچی لە ڕووسییه‌  چاوی بە “وێلادیمێر پوتین” كه‌وت و لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆكه‌یان، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵی واژۆكرا و چاوەڕوان دەکرا کە دۆخی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئارامی بە خۆیەوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت

-

كوژرانی وه‌حشیانه‌ی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سنه‌

-

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “موستەفا حەمدی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

-

گواستنه‌وه‌ی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

-

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی قه‌زوێنی دژبه‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌

-

ئیدامه‌ی دروشم نووسینی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی له‌ تووماج صالحی

-