ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له باره‌گای فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی “چاكیرسۆغ” له شڕنا‌خ ڕوویدا و چه‌ندین سه‌رباز به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز یه‌ك له‌دوای یه‌ك له باره‌گای هێزه كۆماندۆه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له‌شڕناخ ڕوویداوه و هه‌ر چه‌ند هیچ ڕاپۆرتێكی فه‌رمی له سه‌ر ڕێژه‌ی قۆربانیان و بریندارانی ڕووداوه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، چه‌ندین سه‌ربازی تورك به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.