ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٤ ڕیشتر و له قووڵایی ٧ كیلۆمتری دیهلۆڕانی ئیلام ڕوویدا.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی ئێران، بوومه‌وله‌رزه‌كه كاتژمێر ١١ و نیوی نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ڕوویداوه و له شاره‌كانی ئیلام، مووسیان و ئابدانانیش هه‌ستی پێكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌ستا نییه.