کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووبەڕووبوونەوەی لاوێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شاری ئەراک لەگەڵ تۆمەتی قورسی قەزایی

ڕووبەڕووبوونەوەی لاوێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شاری ئەراک لەگەڵ تۆمەتی

بەپێی دوایین زانیارییەکان،ماهان ڕەحمەتیلاوی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شاری ئەراک، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووی تۆمەتی قورسی قەزایی بووەتەوە.

ئەو لاوە کە لە دایکبووی مانگی بەفرانباری 1376ی هەتاوییە، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەراکەوە تۆمەتی قورسیموحاربەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە بنەماڵەی ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم تۆمەتە کە بە سەر کوڕەکەیاندا سەپێندراوە نەک تەنیا بە تەواوی بنەمایەکی یاسایی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەی هەموو یاسای نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە و داوایان کردووە کە دەستبەجێ کوڕەکەیان بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.