کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  ڕوخانی کۆماری ئیسلامی دەبێتە خاڵی کۆتایی لەبەردەم حوزور و ئامادە بوونی بە هەزاران ئاخوندی کۆنەپەرست لە قوتابخانەکاندا.

لە حاڵێکدا کە بە ملیۆن کەس لە لاوان، مامۆستایان، قوتابیان، ئەو بنەماڵانەی کە مناداڵەکانیان لە قوتابخانەدان، خوازیاری جیایی دین لە سیستمی ئاموزش پەروەرشن، حکومەتی ئیسلامی لە هەوڵی بە ئیسلامی کردنی ئیجباری زیاتری قوتابخانەکان و سەرجەم سیستمی ئاموزش پەروەرشە، لەم بوارەدا یوسف نوری، وەزیری ئاموزش و پەروەرش وتویەتی:” لە ئێستادا ٦٩ هەزار جێگای نوێژ کردن  و ٤٧ هەزار پێشنوێژمان لە مەدرەسەکاندا هەیە.” لەگەڵ ئەوەشدا بە بۆچوونی ئەو، هەڵسوکەت لەگەڵ قوتابیان لە بواری ئیعقادات و لە باری نوێژەوە هەڵوسوکەتێکی کامڵ نییە“! ئاخوند مەلەکی قایم مه‌قام و مودیری حەوزە عیلمیەکان لە قوم وتویەتی:” گرنگرترین ڕێکار، بڵاوکردنەوەی فەرهەنگیئەهلی بەیتەلە قوتابخانەکاندا تا نەهێڵێن فەرهەنگی رۆژئاوا ببێتە جیگرەوەی فەرهنگی ئیسلامی عیسمەت و تەهارەت.” ئەو لە درێژەدا دەڵێ:” دڵمەشغوڵی تەعلیم و تەربیەت و ئاموزش و پەروەرش گرنگترین نیگەرانی نیزامە. بۆ پەرەدان بە نیزامی تەعلیم و تەربیەت چوونی ئاخوندەکان بۆ حەوزەی ئاموزش و پەروەرش دەبێ زیاتر بکرێت تا قوتابخانەکانی عولوم و معارفی ئیسلامی لە ئاستی وڵاتدا بەهێز بکرێن.”

لە حاڵێکدا کە جەوهەر و ناوەرۆکی شۆڕشگێرانە و ڕزگاری بەخشیژن، ژیان، ئازادیکورتکردنەوەی دەستی ئاخوندەکان و دەزگای مەزهەبە لە ئاموزش و پەروەرش و بەڕیوەبردنی کۆمەڵ، کاربەدەستانی ڕژیمی حاکم باس لە پێویستی پەرەدان بە دامودەزگا مەزهەبیەکان لە قوتابخانەکاندا دەکەن و دەیانەوێ کە لەوە زیاتر ئاموزش و پەروەرش لە هەموو ناوەرۆکێکی زانستی و ڕزگاریبەخش داتەکێنن و تازەلاوانی ئێرانی یەخسیری خورافاتی مەزهەبی بکەن. لە حاڵێکدا کە بە ملیۆن کەس لە خەڵک خوازیاری ڕوخانی ڕژیمی ئیسلامین و کورت کردنەوەی دەستی ئاخوندەکان لە ئاموزش و پەوەرش، ئامارە حکومەتیەکان باس لە دامەزراندنی بە هەزاران ئاخوند، تەلەبە و موبلیغی مەزهەبی نوێ دەکەن لە ئاموزش پوروەرشدا. دەخاڵەتی حەوزە مەزهەبیەکان لە کاروباری ئاموزش پوروەرشدا قوتابخانەکانی گەیاندۆتە حاڵەتی تەقینەوە و ژینگەی قوتابخانەی بۆ قوتابیان کردۆتە ژینگەیەکی ماندوکەر، ئەسارەتبار و پر ئازار. هەر لەم چوار مانگەی کە بەسەر شۆڕشی ژینادا تێدەپەڕێت قوتابیان و مامۆستایان لە ئاستێکی بەرین و سەرتاسەریدا ناڕەزایەتی و نەفرەتی خۆیان لە دەخاڵەتی حەوزە مەزهەبی و ئاخوندەکان لە ئاموزش و پەروەرشدا نیشان داوە.

جیایی دین و مەزهەب لە ئاموزش و پەروەرش داخوازیەکی دیموکراتیک و پێویستیەکی بنەڕەتیە بۆ پەرەدان بە زانست و بەرەوپێشچوون. لە وڵاتێکدا کە گەلێک دین و مەزهەبی جۆراجۆری تێدایە و بە شێک لە کۆمەڵگا پەیڕەوی دین و مەزهەبن، ئاموزشی ناچاری دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە پێشێلکرانی بە ئاشکرانی مافە ئینسانی و سەرەتاییەکانی خەڵکی کۆمەڵگایە.

دین ئەمری تایبەتی ئینسانەکانە. لە نیزامێکدا کە بە روخانی کۆماری ئیسلامی دادەمەزرێت، مەزهەب بە شێوەی کامڵ لە ئاموزش و پەروەرش جیا دەکرێتەوە و هەموو جۆرە دەرسێکی مەزهەبی قەدەغە دەکرێت. ڕاکێشانی منداڵان بەرەو ناوەند و نیهادە مەزهەبیەکان قەدەغە دەکرێت و سەرجەم منداڵانی ژێر ١٦ ساڵ لە حەوزەی ژێر گاریگەریە مەزهەبیەکان بەدوور دەگیرێن. سەرجەم یارمەتیە ماڵیە دەوڵەتیەکان بۆ ناوەندە مەزهەبیەکان دەبڕدرێت. چالاکی ئەم ناوەندانە دێتە ژێر چاوەدێری دەوڵەتەوە و داهاتەکانیان کۆنترۆڵ دەکرێت و ماڵیاتی لێ وەردەگیرێت.

کارل ماڕکس لەسەر ئەو بڕوایە بوو:” تا کاتێک کە کۆمەڵ کار و پیشەیەکی شەڕافەتمەندانە بۆ ئاخوندەکان نەدۆزێتەوە، ئەم گوروپە بەردەوام مفتەخۆر، سەربار و مشەخۆری کۆمەڵگای ئینسانی دەبن“. بەڵام کۆماری ئیسلامی کاری لە مشە خۆری و سەرباری ئاخوندەکان ترازاوە و خەریکن کۆمەڵ، و بە تایبەت بە ملیۆن منداڵ و تازەلاو بە داسەپاندنی خورافاتی مەزهەبی بەرەو لەنێوبردن دەبەن.

روخاندی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی کە داخوازی بە ملیۆن کەس لە خەڵکی ئێرانە، خاڵی کۆتایی دەبێت لەبەردەم دخاڵەتی دین و مەزهەب لە کاروباری ئاموزش و پەوەرشدا و لەبەدەم حوزوری دەیان هەزار ئاخوند و تەلەبەی کۆنەپەرست و وڕێنەکەر لە سیستمی ئاموزش پەروەرشدا.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-