ماوەی پێنج ڕوژە “شاهو مینبەری” خەڵکی گوندی “نییەر“ی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوە و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستا نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “شاهۆ مینبه‌ری” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی چەندین جار سه‌ردانی ناوەندە ئه‌منییه‌كانی شاری سنه‌یان كردووه، به‌ڵام تا ئه‌م كاته هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.