له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان به‌ناوه‌كانی “هیوا عه‌زیزپوور”، “هیوا ڕه‌حیم پور” و “سه‌لاحه‌دین شه‌ریفی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “هیوا عه‌زیزپور” هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری سه‌قز و وێڕای توندووتیژی نواندن، كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كه‌یان شكاندووه و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه “هیوا عه‌زیزپوور” له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ١٦ ڕه‌شه‌مه كه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی سه‌قز ئه‌نجام درابوو به‌شداری كردبوو. هه‌روه‌ها “سه‌لاحه‌دین شریفی” هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان له‌كاتی سه‌ردانی بۆ ئیداره‌ی بێهداشت له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و “هیوا ڕه‌حیم پور” به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.