ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “خەڵات قادری” و “بەرزان قادری”، لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه خه‌ڵكی گوندی “دووپلۆره”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانن و ڕۆژی یه‌كی نه‌ورۆز و به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه تا كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.