ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ مانگی خه‌رمانان، به‌ندكراوێك له‌تاران كه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له مه‌رگ ڕزگاری بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو به هه‌وڵی كه‌سانی پێشڕه‌و و خه‌باتكار و هه‌روه‌ها به لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له سزای ئێعدام ڕزگاری بوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌ندكراوێكی دیكه له تاران، كه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.