کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندن سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

بەمجۆرە بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەرامبەر بە ١ی فێوریەی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان ڕێبەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بەڕێوەچوو.

تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران و ڕێکخستنی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەو واقیعییەتە کردەوە کە کۆمەڵگای ئێران و ڕژیمە دەسەڵاتدارەکەی، هەردووکیان بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبن. حکوومەتی ئیسلامی ئێران پتر لە هەرکاتێک لە گێژاوی قەیرانە بێ وێنەکانی دا گرفتار بووە. کۆمەڵگا لە مێژە هیوای بە ڕیفۆرم و گۆڕانکاری لە ناوخۆی ڕژیمدا لەدەستداوە و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا، خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی، لەپێناو ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامی و هێنانەدی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا، گەیاندۆتە ئاستێکی نوێ. لە دڵی ئەم هەلومەرجە هەستیار و ڕوو لە ئاڵوگۆڕەدا، خەباتی جەماوەری ئازادیخواز بووەتە هۆی شکڵگرتنی بزووتنەوە گەلێکی کۆمەڵایەتی بە ناورۆک چەپ و هەڵگری ویست داخوازیی پێشکەوتنخوازانە. هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ئەم هەلومەرجە بە هەند وەربگیرێ و بەمەبەستی پێکهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی حکوومەتی چەپ لە کۆمەڵگا و لە پرۆسەی شۆڕش لەدژی کۆماری ئیسلامیدا، پشت بەم هێزە کۆمەڵایەتییە ببەسترێت.

لە بواری ڕێکخستنی پەیوەندیی و هاوکارییەکانی نێوانیان، هەردوولا وێڕای هەڵسەنگاندنی ئەرێنی سەبارەت بە هاوکارییەکانی تا ئێستا، لەسەر گرنگی پەرەپێدان و پێشخستنی هەرچی زیاتری کار و چالاکییە هاوبەشەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی بزووتنەوە پێشکەوتنخواز و ڕادیکاڵەکان، لەوانەش ئەو بزووتنەوەی ئێستای دژ بە سزای لەسێدارەدان، پێداگرییان کرد.

هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئەم کۆبوونەوانە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هاوکاری زیاتر، بەردەوام بن. هەروەها بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا مێزگردێکی تەلەفزیۆنی ساز بکرێت بەمەبەستی وردکردنەوە و خستنەڕووی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان و ڕوونکردنەوەی بۆچوونی هەردوولا سەبارەت بەو خاڵانەی سەرەوە.

کۆمیتەی ڕێبەریی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران

١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢

١ی فێوریەی ٢٠٢٤

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) وحیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کارگەر)

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کارگەر) وحیزبیکۆمۆنیستیئێران لێک نزیکبوونەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانە و بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکان

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-