کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی قسە و باسەکانی ناوخۆیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا باسە ناوخۆییەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆرتری پەیا کردووە و بوونەتە هۆی نیگەرانی چالاکان، دۆستان و لایەنگرانی ئەم ڕەوتە و کۆمەڵێکی زۆر ئینسانی ئازادیخواز و یەکسانی خواز کە ئاواتی نهمانی کۆماری ئیسلامییان لهدڵدایهو لاواز بوونی رهوتی ئێمە بە زەرەری بزوتنەوەی کرێکاری و سۆسیالیستی دەزانن.  لهپێناوی کەم کردنەوەی ئەم نیگەرانیانە، دووپات کردنەوەی چەند خاڵ بە پێویست دەزانین:

یهكهم، کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە هەمان کات دا کە بوونی جیاوازی بۆچونی سیاسی لە ناو حیزب دا بهبابەتێکی دائیمی و سروشتیهدهزانێت و بونی ئهو جیاوازیانهبهبەشێک لە بار و دۆخی پێویست بۆ هەرجۆرە پێشکەوتنێك لە حیزبدا دەزانێت، بەڵام دابەش کردنی ئەندامانی حیزب، کە هەمویان خۆبهخش و بهقەبوڵی بەرنامە و پێرهوی ناوخۆ لهناو ئهو حیزبهدا خهبات دهكهن، بە باڵیڕاستو بهباڵیچەپ، به‌ “ناسیۆنالیستوسۆسیالیستو یان هەر بەرچەسپێکی تر، نابەرپرسانە دەزانێت و رهدی دهكاتهوه‌. لە هەمان کاتدا چاوەڕوانی ئەوە لە هاوڕێیانی حیزبی، لە هەرجێگەیێک کە هەن، دهكات کە ئهگهر بە هەر هۆكارێك بهپێویستی دهزانن لەم باسانەدا بەشداری بکەن، بە دڵێكی ئاواڵه، بهسەبر و لهیهك تێگەیشتن، بهزمانێکی هاوڕێیانە و بهپشت بهستن بهزانست و مەنتق بەشداری باسەکان بن.

دوههم، لە بار و دۆخێک دا کە هەژاری و دژواری بەڕێ چوونی ئابوری، نەخۆشی کۆرۆنا و چاو داخستنی رژیم بە سەر بڵاو بوونەوەی بێ سنوری، سەرکوتی ئازادی و پێشێل كردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک، لهههموو لایهكهوهبهربینی بهجهماوهر گرتۆه، ، لە حاڵێکدا کە پهرهسهندنی خەباتی کرێکاران و جوڵانەوە نارەزایەتییە جەماوەرییەکان، ئاماژەیە بۆ دەسپێکی سەردەمێکی پڕ لە ئاڵ و گۆڕی نوێ لهکۆمەڵگای ئێران، ئهولهویهتی ئیمهبهشێوهیهكی مهنتقی، پێوێسته كهم كردنهوهی رهنج و ئازارهكانی جهماوهر و بهشداری چالاكانهلهخهباتی رۆژانهی ئهوان، بهئاراستهی گۆرینی ئهو بارودۆخهنالهبارهبێت. شوێن گرتنی مهشهغهلی زهینی خۆ و ههوڵدان بۆ قووڵكردنهوهی ناكۆكیهكانی ناوخۆیی، ههولدان بۆ گهورهتر نیشاندانیان، نهتهنیا یارمهتیدهر نییه، بهلكوو نیگهرانیهكانی ناو جهماوهریش پهرهپێدهدات. رێبهری كۆمهله  سیاسهتی خۆی لهسهر بنهمای ئهو ئهولهویهتهدامهزراندۆهو داوا لههاورێیانی حیزبی لهههموو بهشهكانی دیكهی حیزبیش دهكات كهلهوهها ئاراستهیهك پهیرهوی بكهن.

سێههم، كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه،بهبهشی خۆی، ههموو ههوڵێكی پێویست، بۆ ئیدامهكاری و بۆ پاراستنی یهكگرتوویی ریزهكانی حیزبی كومونیستی ئیران، لهسهر بنهمای بهرنامهو پێرهوی ناوخۆ و ستراتیژی حیزب و پهسهند كراوهكانی كونگرهكان و پلینۆمهكان ئهنجام دهدات. لهههمانكاتدا سیاسهتی روتینی خۆی،  لهپێناوی  بهرێوه‌‌بردنی ئهرك و مهسئولیهتهكانی بهرانبهر بهكۆمهڵگای كوردستان، چالاكانهبهرهو پێش دهبات.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

٥ی خه‌رمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی

٢٦ی ئوتی ٢٠٢٠ زاینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە دوازدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-