کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی

  بە داخێکی گرانەوە رای دهگهیهنین کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ مانگی جۆزەردان هاوڕێ فەرهاد شەعبانی دوای نزیک بە ٣ مانگ دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، سەرەڕای هەوڵی زۆر و پڕاوپری پزیشکی، لە وڵاتی سوئێد دڵی مێهرەبانی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ئێمەی هاوسەنگەر و هاوخهباتی جێهێشت.

هاوڕێفەرهادشەعبانیسیمایناسراووخۆشەویست،یەکێکلەڕێبەرانیبزوتنەوەیشۆڕشگێڕانەیکوردستانویەکێکلەهەڵسوڕاوانیههلكهوتوی بزوتنەوەی کومونیستی لە ئێران بوو. هاوڕێ فەرهاد شەعبانی چەندین ساڵ لە پێگەی ڕێبەریی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێراندا، ئاڵا هەڵگری هەوڵ و تێکۆشانی بێ پسانەوە لە ڕێگای ڕزگاری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و دەستەبەر کردنی مافەکانیان بوو.

  هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە ماوەی ٤٢ ساڵ هەوڵی ماندوویی نەناسانەیدا چ وەک پێشمەرگهلە گۆڕەپانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان، چ وەک کرێکار لهجهرگهی خهباتی كرێكاری و چ وەک ڕێبەر لە دیاریکردنی ئاڕاستەی سیاسی تهشکیلاتێکی کومونیستی، گەلیک یادگاری لە بیرنەکراوی لە دوای خۆی جێهێشتوە. دهنگی دلێری ئهو ئازیزهبۆ دیفاع لە مافی ستهملێكراوان و چەوساوەکان، ئێستاش لە هەموو شۆێنێك دهزرینگێهتهوه‌.

  هاوڕێ فەرهاد شەعبانی رۆژی ١٧ ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٣٧ ی هەتاوی رێكهوتی ٨ ی مانگی ماڕسی ١٩٥٨ ی زاینی لەکوێرئاوا  گەڕەکێک لە پهراوێزی شاری سنە، لە بنەمالەیەکی هەژار چاوی بهژیان پشکوت. یازدە ساڵان بوو کە بۆ یارمەتیدان بە بژیوی بنەماڵە  و دابین کردنی هەزینەی خوێندنی خۆی رووی كردهكرێكاری. دژواریەکانی ژیان ناچاری کرد نەتوانێ درێژە بە خوێندن بدات و لە قۆناغی ناوەندیدا دەستی هەڵگرێت و هەموو کاتی خۆی بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی بنەمالەکەی تەرخان بکات. بۆ ماویەیک چووە نێو سازمانێکی تازە پێکهاتو لە ناو سوپای ڕژیمی شا بەناویسازمانی جەوانان“. لەگەڵ دەستپیکردنی ئاخێزی خەڵکی ئێران لەدژی ڕژیمی شا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارەکانی لە ئەڕتەشداهەستەی ئاڕمانی ئەڕتەشی خەلکیان پێکهێنا و هەموو تواناییەکانی خستە خزمەت بە بەئاکام گەیاندنی شۆڕشی كۆمهلانی خەڵکی ئێرانەوە. گروپهكهی كاك فههارد لە جهریانی موقاوهمهتی ٢٤ رۆژەی شاری سنەدا بە کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. لەوە بەدواوە ژیانی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لهگهڵ هەوراز و نشێوەکانی بزوتنهوهی شۆرشگیرانهی كوردستان و ڕەوتی گەشە و پتەوتر بوونی پێگەی کۆمەڵە لە کۆمەڵگای کوردستاندا گرێدرا.

  لەو رۆژەوە تا کۆتاییەکانی ژیانی هیچ مەیدانێک لە هەڵسوڕانی کۆمەڵە و دواتر لەگەڵ پێکهاتنی حیزبی کومونیستی ئێران نییە کە تییدا دەوری کاریگەری بەرچاوی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان، کرێکارێکی تێکۆشەر، ئاژیتاتۆڕێکی رۆشن بین  و ڕێبەرێکی خاراو و بە توانا نەبیندرێت.

  هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە دوایین هەناسەکانیدا ، باوهری خۆی بهئاوات و ئامانجەکانی لە چەند ڕستەی کورت دا هێنایە سەر زمان و سەرئەنجام بە کەلامیبژی سۆیالیزمچاوەکانی لێکنا. لە رۆژە دژوارەکانی نەخۆشینەکەیدا  و لە حاڵێکدا کە ئاگاداری مەرگی حەتمی خۆی بوو، بههەموو تواناوهدڵنهوایی هاوسەر و رۆڵهكانی دهدایهوهو پهیامی هیوادار بوون بە سەرکەتنی لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دهگهیاندههاوسهنگهرانی. بێگومان نەبوونی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی خەسارێکی گەورەیە بۆ كۆمهڵه، بۆ بزوتنەوەی کومونیستی ئیران، بۆ بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان.

  کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلە بە دەربڕینی داخ و پەژارەی قوڵی خۆی بۆ گیانبهختكردنی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاوسەری تێکۆشەری زارا و منداڵە نازدارەکانی ئارام و فۆئاد و ئەشکان و گشت هاوسەنگەرانی و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئاڕمانەکانی هاوڕێ فەرهاد لێئەدات دەکات.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران

٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٠

٢٠ ی ژوئێنی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-