کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

بە داخێکی گرانەوە ئاگادار بووین کە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هاوڕێی زۆر خۆشەویست و دێرینمان  کاک «یەدێ بیگلەری» کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوئید لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بیستنی ئەو هەواڵه هەموو هاورێیانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی لە قوڵایی دڵەوە خەمبار کرد.

هاوڕێ «یەدێ بیگلەری» ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو کرد و  بۆ خوێندی باڵا چووە شاری تاران. سەرەتا کولێژیئیلاهیات و مەعارفی ئیسلامیو دواجار کولێژی حقوقی لە بەشی قەزایی تەواو کرد. بە دوای تەواوکردنی زانکۆ، بوو بە سەرۆکی یە کێک له دادگاکانی شاری تاران. دوای ماوەیەک بوو بە سەرۆکی دادگای شارستانی کرماشان. پاشان گەڕایەوە شاری سنە و بوو بە دادستانی دادگای  شۆڕش و لەو جێگاوشوێنەدا وەکوو قازیەکی عادڵ  و مرۆڤ‌دۆست بە هۆی ئەوەی کە خۆی دژ بە سزای ئیعدام بوو، چندین کەسی لە مەرگ ڕزگار کرد. لە سەردەمی پێشمەرگایەتیشدا دەور و نەقشی هاوڕێ یەدێ  لە هەموو بوارەکانی چالاکی کۆمەڵه بەر چاوو بوو.

هاورێ «یەدێ بیگلەری» ، لە ساڵی ١٣٤٢هەتاویەوە پێی نایە کۆڕی خەباتی سیاسیەوە  و لە پرۆسەی پێک هێنانی کۆمەڵەدا بەشدار بوو . هاوری یەدێ لە یەکەم رۆژەکانی دامەزرانی کۆمەڵه لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی تا کاتی گیان لە دەست دانی، وەکوو کۆمۆنیستێکی وشیار و خەباتکار،هاوڕێ و هاوسەنگەری کۆمەڵە بوو . لە شەڕی ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە، دەوری کاریگەری لە داڕشتن و دەرکردنیخەبەرنامەی تایبەتیکۆمەڵە لەو شارە گێڕا. هاوینی ١٣٥٨ی هەتاوی چالاکی بێدرێغی هاوڕی یەدی وەکوو بەرپرسی دادگای شؤڕشی شاری سنە، گیانی چەند تێکۆشەری بەدیلگیراوی کۆمەڵەی کە لە پادگانی مەریوان ئەسیربوون لە ئێعدامی حەتمی ڕزگارکرد. بۆ ماوەی چەند ساڵ وەکوو کادرێکی پێشکەوتوو و وەکوو  پێشمەرگەیەک، هاورێ لە گەل ڕابەری گیانبەختکردوو کاک سدیقی کەمانگەر کە کاروباری قەزایی و حقوقی  کۆمەڵەیان بەرێوە دەبرد و یاسای دادگاکانی کۆمەڵەیان داڕشت . ئەو یاسایە لە لایەن کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە پەسەند کرا و بوو بە  بنەمای قەزاوەت و دادرەسی ئەوکاتی کۆمەڵە لە کوردستان. هاورێ ێەدێ لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی هاوکات بەڕیەوەبەری دەبیرخانەی کۆمەڵە بوو. کارزانی و دڵسۆزی لەم جێگاو و شوێنە هەستیارانەدا ، کاک یەدێ هەر چۆن لە ناو جەماوەری خەڵکی شاری سنە خۆشەویست کردبوو، لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەشدا جێگای متمانە و خۆشەویستی هەموان بوو.کاک یەدی بیگلەری لە بنەماڵەیەکی ناسراو و تێکۆشەری شاری سنە بوو کە برایەکی بە ناوی هاوڕێعوبەید شەکیبالە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا گیانی بختکرد.

دڕێژەی چالاکیەکانی هاوڕێ یەدێ بیگلەری لە وڵاتی سوئید بوو. لەو دەورەیەشدا لە هەموو قۆناغە سەخت و دشوارەکاندا کۆمەڵەی لە  ئەزمونی دەوڵەمەنی ٦٠ ساڵ خەباتی بێ پسانەوەی خۆی بێ بەش نەدەکرد و بە شوور وشەوق و حەماسەی سەردەمی پێشمەڕگایەتیەوە دڕێژەی بە خزمەت کردن بە بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان دەدا.

ئێمە وێڕای دەربڕینی ئەو پەڕی پەژارەی خۆمان بۆ گیان لە دەستدانی هاوڕێ یەدێ بیگلەری، سەرەخۆشی دەکەین  لە ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی،  بە تایبەت  هاوڕێ عەزیزە وەتەندووست هاوسەری و جگەرگۆشەکانی سۆما و حەمە و هەروەها بنەماڵەی بەڕێزی بیگلەری و خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە و هەموو هاورێیانی کۆمەڵە و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

یادی هاوڕێ یەدێ بیگلەری بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندۆە.

یادی ئازیزی بەخێر و رێگای شۆڕشگیڕانەی بەردەوام بێت.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە( ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣

٢٨ مارسی ٢٠٢٤

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-