کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مانگرتنی گشتی ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی ڕەزبەر

کۆمەڵانی خەڵکی خەباتکاری کوردستان!

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بێتوانا لە دامرکاندنەوەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران، بەو ئامانجەی کە بە خەیاڵی خاوی خۆی سەرنجەکان لەسەر دیمەنی خرۆشاو و شکۆداری خەڵک لەسەر شەقامەکانی کوردستان و ئێران بەلاڕێدا ببات و ئاراستەی ئەودیوی سنوورەکانی بکات، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی ڕەزبەر بنکە و مقەڕەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی و پەهبادی. لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا ١٣ کەس گیانیان بەختکرد و دەیان کەسیش بریندار بوون.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی ڕابردوودا هەرجارێک کە دەستی داوەتە کردەوەیەکی لەو چەشنە، لەگەڵ کاردانەوەی لێبڕاوانەی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە. کۆماری ئیسلامی کە وانەی له ڕابردوو وەرنەگرتووه و توانایی دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێرانیشی نییە، جارێکی تر ئەم سیاسەتە شکستخواردووەی دووپات کردووەتەوە.

ئێمە دڵنیاین کە ئەو شەپۆلە عەزیمەی دوای کوشتنی ژینای جوانەمەرگ کەوتەڕێ و سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە، بەم هەوڵە لاواز و بێ ئاکامە خامۆش نابێت. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کۆماری ئیسلامی وڵامی ئەو جینایەتانە لە ئێوە کۆمەڵانی خەڵکی خەباتکاری کوردستان وەربگرێتەوە.

بەمجۆرە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکانی دیکەی چالاک لە کوردستان، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی لە سەرتاسەری کوردستان ڕادەگەیەنین. لەم ڕۆژەدا قوتابخانە و زانکۆکان دادەخرێن و مامۆستایان و خوێندکاران لە ناوەندە پەروەردەییەکانیاندا کۆدەبنەوە و ئیدانەی هێرشکردنە سەر ناوەندە سیاسییەکانی حزبەکانی کوردستان دەکەن. سەرجەم دوکان و ناوەندەکانی بازرگانی دادەخرێن جگە لەوانەی کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک،  وەک نانەواخانەکان، دابین دەکەن. کارگەوناوەندەکانیبەرهەمهێنان

دادەخرێن و کارمەندانی بانک و فەرمانگە حکومییەکان ناچنە سەرکار.  دەبا كۆماری ئیسلامی ئەوە بزانێت كه‌ خه‌ڵكی كوردستان منداڵه‌كانیان له‌ هه‌ر شوێنێك بن، له‌ ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كانی هەرێمی كوردستان و له‌ زیندان و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌دا به‌ ته‌نیا جێ ناهێڵن و پشتیوانییان لێدە‌كه‌ن. با ڕۆژی شەممە دیمەنێکی شکۆداری تر لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان لەبەر چاوی جیهان نمایش بکرێت. داوا لە هەموو ئەو لاو و ژن و پیاوانە دەکەین کە لەم ڕۆژانەدا لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا سینگی خۆیان کردووەتە قەڵغان و هەروەها لە سەرجەم کرێکاران و ڕێکخراوە کرێکاریی و دامەزراوە مەدەنی و حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەرتاسەری ئێران داوا دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن لە مانگرتنی گشتی ٩ی ڕەزبەری خەڵکی کوردستان پشتیوانی بکەن.

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٧ی ڕەزبەری١٤٠١ی هەتاوی

٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-